نوچە-سکای نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئیمارات دەڵێ:ئێران هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی
انور قرقاش،وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری ئیمارات دەڵێ:لە ئیستا وڵاتانی عەرەبی پێویستییان بە یەکگرتوویی وهاوکاریە،چون لە گەل کۆمەڵێک کێشەی جیدی بەرەوروون.
قرقاش لە درێژەدا دەلێ:ئەوەی راستی بێ رادیکالیزم ،مەترسی هەرە جیدیە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئەمەش بۆتە هۆی ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا لە نێوان وڵاتانی عەرەبی.
قرقاش دەربارەی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەلێ:ئەم دەستوەردانە بۆتە هۆی ناسەقامگیری لە وڵاتانی عەرەبی و ئێران ئەیەوێ ببێتە بەشێک لە چارەسەری ئەم کێشانە،ئەمەش بە لای ئێمەوە قابلی قبووڵ نییە.