زۆربەی ئەمریکیەکان لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بەدگومانن

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئەنجامی راپرسییەکی هاوبەش کە لە لایەن سی ئێن ئێن و ئۆ ئار سی ئەنجام دراوە،دەریدەخات کە ٥٩%ی بەشداربوانی راپرسیەکە سەبارەت بە هەڵسوکەوتی باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ ئێران نارازین.رێژەیەکی بەرچاویش پێیان وایە کە ئێران پابەندی رێکەوتنی ئەتۆمی نابێ.

بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن ،زۆربەی ئەمریکیەکان دەڵێن ئێران سەرئەنجام خاڵەکانی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە بە رێوە نابات و تەنها ٣٧% بە بەڕێوەچوونی خاڵەکانی رێکەوتن لە لایەن ئێرانەوە گەشبینن.

لە ئەگەری بن پێ کردنی رێکەوتنەکە،٦٤%ی ئەمریکیەکان پێیان وایە کە دەبێ ئەمریکا بژاردەی سەربازی لە دژی بە کار بێنی و یەک لە سەر سێی بەشداربوانیش دژ بەم بژاردەیەن.

راپرسیە هاوبەشەکەی سی ئێن ئێن و ئۆ ئار سی،لە ٤ تا ٨ی مانگی سێبتامبر بە رێگای پەیوەندی تەلەفوونی لە ئاستی وڵاتی ئەمریکا ئەنجام دراوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com