ستار ئه‌حمه‌د : نیگاری مردن

0

ستار ئه‌حمه‌د : نیگاری مردن

كه‌دێیته‌ سه‌ر تابلۆی چاوم
به‌نیگا پاك ده‌تشۆمه‌وه‌
تێكه‌ڵ به‌فرمێسكم ده‌بیت
زۆر حه‌زده‌كه‌م بتخۆمه‌وه‌
له‌خوێنما هۆگری ژانی
له‌دڵما په‌له‌ی هه‌ڵاتن
شیعره‌كانم وه‌كوو سۆزت
بوونه‌ته‌ نیگاری مردن
ژوانگه‌یه‌ك نامدوێنێ
‌ خۆشهاتنێك به‌دی ناكه‌م
خه‌زان عومرم به‌با ئه‌دا
گیرۆده‌ی ژانی ئه‌م خاكه‌م
كچی خه‌یاڵی بێهووده‌م
نیشتمانی خۆێن رژاوم
من عاشقێكی سه‌رمه‌ستم
پێشكه‌شت بێت هه‌ردوو چاوم
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com