نوچەنێت
سبەینێ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ دەبێتەوە و تێیدا بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژە بریاری پچڕاندنی چەند فەرمانگەیەکی قەزای شارەزوور لە هەڵەبجەوە بدرێت و ئەو فەرمانگانە ببەسترێنەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات سبەینێ سێ شەممە لە بینای ئەنجوومەن ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەك لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه کارگێڕیه‌کانی هاوڵاتیان له‌سنوره‌که‌دا، بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێدا ده‌نگدان بکرێت له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاری بچڕاندنی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌کی قه‌زای شاره‌زور له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ستنه‌وه‌یان به‌پارێزگای سلێمانی-یه‌وه”.
هه‌رله‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى-دا هاتووە کە” له ته‌وه‌ری دووه‌مدا دوو لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، راپۆرتی کار و چالاکیه‌کانیان ده‌خوێننه‌وه، له‌ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی ره‌شنوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت، بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009″.