کچ و کوڕێكی ئێزیدی خۆیان دەکوژن

0

نوچەنیت

دوای ئەوەی لە قەزای شێخانەوە خۆشەویستەکەی خۆی کوشت،دەزگیرانەکەشی بەدوای دەکەوێت و بە گوولەیەك کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنیت.

پۆلیسی زاخۆ هەواڵەکە پشت ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت هەردوو ڕووداوەکە ڕاستن و مردنی ئەو دوو گەنجە بەهۆی خۆ کوشتنەوە بووە.

نەقیب نەهشەت سەلمان کە بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆیە،لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ دوو شەممە گەنجێك لە زاخۆوە بە گووللەیەك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پۆلیسی زاخۆ ڕووداوەکە بەو شێوەیە باس دەکات کە سەرەتا کچێکی گەنج لە قەزای شەنگال خۆی خۆی خنکاندووە،دواتر و دوای یەك ڕۆژ لەو ڕووداوە، کوڕە گەنجێکیش لە زاخۆ گوللەیەك بە خۆیەوە دەنێت.

پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئه‌و كچ و كوڕه‌ كوردی ئێزدین، لە دوای هاتنی داعش ئاوارە بوون،یه‌كێكیان ئاواره‌ی قه‌زای زاخۆ بووه‌ و ئه‌ویتریشیان له‌ قه‌زای شێخان نیشته‌جێ بووه‌ “.

پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی ڕاگەیاندووە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەو ڕووداوانە کردووە زانراوە کە ئەو دوو کەسە دەزگیرانی یەكتر بوون.

پۆلیسی زاخۆ تا ئێستا هۆکاری ئەو دوو ڕووداوەی نەزانییوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری ئەو ڕووداوانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com