لە خورماتوو مامۆستایەك دەکوژرێت

0

نوچەنێت

لە خورماتوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕیژی گوللە لە مامۆستایەك دەکرێت و دەکوژرێت،دەستگا ئەمنییەکانی خورماتووڕایانگەیاندووە مامۆستایەکە عەرەبی سوننەیە.

نەقیب فاروق ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە”پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی “عه‌سكه‌ری” شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ نزیك به‌نزینخانه‌ی دۆره‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ مامۆستایه‌ك كراو كوژرا”.

دەربارەی مامۆستاکە ئاسایش دەڵێت،ئەو کەسە پیشەی مامۆستایە و ناوی (موهه‌نه‌د مه‌حمود حه‌سه‌ن)ــەو لە عەرەبی سوونەیە،دانیشتووی گوندی زنجیلە و ئەندام بووە لە لیژنەی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم.

دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرا کردنی ناسنامەی چەکدارە تۆمەتبارەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com