نوچەنێت
ئەمڕۆ دوو شەممە لە تەنها چوار کاتژمێردا نرخی دۆلار بەشێوەیەك دابەزینی تۆمار کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوەندە بەخێرایی ئەو دابەزینەوەی بەخۆیەوە نەبینی بوو.
بازاڕی دراوە جیهانییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی تەنها چوارکاتژمێردا گۆڕانی نرخی دراوەکانیان بەخۆیانەوە بینی،گۆڕانەکە زیاتر لە نرخی دۆلاردا ڕوویداوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 123 هەزار و 500 دیناربوو،بەڵام دوای نیوەڕۆ ئەو نرخە دابەزینی تۆمار کرد و ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 123 هەزار دینارە.