موچەی مانگی تەمووز لەبەردەم ئەگەرێکدایە

0

نوچەنێت

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەند پاڕلەمانتارێك ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندووە لە ئئێستادا هەمو ڕێکارێکی یاسایی دەگیرینە بەر بۆ ئەوەی بتوانرێت بەر لە جەژن موچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران دابەش بکرێت.

پاڕلەمانتارێك ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەردانی ئاشتی هەورامییان کردووە،و کۆبوونەتەوە  لەگەڵ ئاشتی هەورامی پێیان وتووە خەڵکی کوردستان لە بارودۆخێکی ناهەمواردان وپێویستە بەر لە جەژن موچە دابەش بکرێت.

لە وەڵامدا ئاشتی هەورامی پێی ڕاگەیاندوون لاری نییە لەوەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دابەش بکرێت ئەگەر هاتوو پارەی نەوتی فرۆشراو گەرایەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

پارەی نەوتی فرۆشراو دەچێتە هاڵك بانك له‌ توركیا،لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەو پارەیەدا ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت موچەی مانگی تەمووز دابەش بکات بەر لە جەژن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com