کۆمەڵى ئیسلامى داواى لێپرسینەوە لە ئاشتى هەورامى دەکات

0

نوچەنێت

لە سەر داوای پەرلەمانتارێکى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان، پەرلەمانى کوردستان نووسراوێکى بە واژۆى سەرۆکى پەرلەمان ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم کردووە بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرى سامانە سرووشتییەکان، بە مەبەستى لێپرسینەوە و روونکردنەوە، لە سەر پرسی فرۆشتنى نەوت و داهاتەکەى.
مەلا مەروان گەڵاڵى، ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە سەر لیستى کۆمەڵی ئیسلامى کوردستان.
تایبەت بە نوچەنێتى راگەیاند” لە راستیدا فراکسیۆنى کۆمەڵی ئیسلامى داواى لێپرسینەوەى نەکردووە، بەڵام کۆمەڵێک پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان ئەو بابەتەیان واژۆ کردووە و تایبەت نیە بە فراکسیۆنێک، بڕوایشى وایە کە هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک قەیران هەیە، لە سەر مەلەفی نەوت پەرلەمانتاران بەرچاویان روون نییە.
مەلا مەروان دەڵێ، تەنیا وەزیری سامانە سرووشتییەکان نییە و لە سەر کێشەى مووچە و داهات، بانگهێشتى وەزیرى داراییش دەکرێ بۆ پەرلەمان و لەبڕوایە دایە دەبێ وەزیرى تریش بانگهێشتى پەرلەمان بکرێ، بۆ ئەوەى کە ئەو قەیرانانە کە بوونیان هەیە لە گەڵ ئەو وەزیرانە بەدوادا چوونى بۆ بکرێ بۆ چارەسەرکردنى ئەو قەیرانانە.
بەیار دۆسکى ئەندام پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند، پێویستە لە لایەن لێژنە پەیوەندیدارەکان گفتوگو بکرێ و بزانرێ چ وەزیرێک بانگهێشتى پەرلەمان بکرێ و هۆکارى لێپرسینەوە بخرێتەروو، پاشان ئەندامانى پەرلەمان بڕیارى لە سەر بدەن، بۆ متمانە پێکردنەوە یان متمانە لێ وەرگرتنەوە.
بەیار دۆسکى پێیوایە، مەبەستەکە سیاسیە و گرێدراوى بارودۆخی سیاسی هەرێمە، هەر چەندە بە مافی یاساى پەرلەمانى دەزانین کە داواى بانگهێشتکردنى وەزیرەکان بکەرێ، نەک بە شێوەى موزاییدەى سیاسی کە هندێک ئەندام پەرلەمان دەیکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com