پەرلەمانى کوردستان دوو داوا ئاراستەى تورکیا دەکات

0

نوچەنێت
لێژنەى ناوخۆی پەرلەمانى کوردستان داواى لە کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر کردووە بۆردمانى ناوچە سنوورییەکان رابگیرێت و قەرەبووى زیانلێکەوتووانى بوردمانەکان بکرێتەوە.
نازم کبیر محەمەد،جێگری سەرۆکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش،لە پەرلەمانى کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتى راگەیاند” سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان،لێژنەى ناخۆ و ئاسایشى لە پەرلەمان راسپراد بۆ لێکۆلینەوە و بەدوادا چوونى ئەو ناوچە سنووریانەى کە لە شەڕى نێوان پارتی کرێکارانى کوردستان (پ.ک.ک) حکومەتى تورکیا،کە لە لایەن فرۆکەکانى تورکیاوە بە بیانووى هەبوونى گریلاکانى پارتی کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک)، بۆردمان کراون و زیانیان بە خەڵکى دەڤەرەکە گەیاندووە و بۆتە هۆی گیان لەدەستدانى چەند هاوڵاتییەک و ئاوارە بوونى خەڵکى ئەو ناوچانە و هەروەها زیانى ماددى زۆر، دواى سەردان و لێکۆلینەوە لە زیانەکان، بە هاوکارى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەردانى کونسوڵخانەى تورکیامان کرد لە هەولێر و پێمان راگەیاندن کە کێشەکان بە رێگەى گفتوگۆ و ئاشتیانە چارەسەر بکەن،
نازم کبیر روونیکردەوە” ئەنجامى ویرانى و زیانە گیانى و ماڵییەى خەڵکى سڤیل کە بە هۆی ئەو بۆردمانە زۆرەى حکومەتى تورکیاوە، پێ راگەیاندن کە بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لەو دەڤەرە گەیشتووە و داواى قەرەبووکردنەوەى زیانەکان کرا، هەروەها داواى راگرتنى بۆردمانى ئەو ناوچانەمان کرد.

..
بەرپرسانى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر، بە سەردانەکە خۆشحاڵ بوون و بەڵێنیاندا داواکەمان بگەیەنن بە لایەنى بەرپرس لە تورکیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com