لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە، نێچیرڤان بارزانی بەرنامەی چاكسازی رادەگەیەنێت

0
نوچەنێت: تایبەت
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نوچەنێت كەوتوون، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەرنامەیەكی چاكسازی رابگەیەنێت و بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەكی پێكهێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچەنێت، بیرۆكەی بەرنامە چاكسازییەكانی نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێك بەر لە ئێستا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەك لەمپەر لەبەردەم راگەیاندنی بەرنامەكەدا دەبینرێت، لە ئێستایشدا نێچیرڤان بارزانی سەرقاڵی تەواوكردنی كارەكانییەتی و لە داهاتوویەكی نزیكدا رایدەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەكی پەیوەنداری پێكهێناوە و بۆ تەواوكردنی بەرنامەكانی رایسپاردوون.
لەلایەكی ترەوە فەرحان جەوهەر ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، زانیاری لە بارەی بەرنامە چاكسازییەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان خستەڕو، كە بە وتەی ئەو، بەرنامەكە لە دوو پلان پێكدێت، كە بریتین لە پلانی هەنووكەیی و پلانی ستراتیژی.
لە بارەی پلانە هەنوكەییەكەوە وتی: “پلانەكە بریتییە لە رێكخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی كار‌وباره‌كانی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی راوێژكاره‌كان‌ و كەمكردنەوەی خه‌رجییه‌ ناپێویستییه‌كان‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچەی‌ پله‌ باڵاكان و هەندێك خاڵی دیكە”.
بە وتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی، پێشبینی دەكرێت سەرجەم لایەنەكان پشتگیری ئەو بەرنامە چاكسازییە بكەن، لە بارەی هەڵوێستی فراكسیۆنەكەیشییەوە وتی: “ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری ئەو پرۆژەیە ده‌كه‌ین و كار بۆ سه‌رخستنی ده‌كه‌ین”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com