تەندروستی گەرمیان نەخۆشییەك لە نێو خێزانێکی ئاوارەدا ڕادەگەیەنێت

0

نوچەنێت
تەندروستی گەرمیان هەواڵێکی بڵاو کردەوە تێیدا ڕادەگەیەنێت لە نێو کەمپی (قۆڕەتوو) خێزانێك توشی نەخۆشی هەوکردنی جگەر بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان دوای ئەوەی بەدواداچوونیان ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت خێزانێکی ئاوارە لە کەمپی قۆڕەتوو تووشی نەخۆشی هەوکردنی جگەر هاتوون و بەڕێوەبەرایەتییەکەش چارەسەرەکەیان دەگرێتە ئەستۆ.

ڕاگەیاندنی نەخۆشییەکە لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیانەوە بوو،کاتێك لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت”دوای‌ ئه‌وه‌ی تیمێكی پشكنینی ته‌ندروستی گه‌رمیان خێزانێكی ئاواره‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ریان هه‌یه‌و توانای هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و پشكنینیان نه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌ رێگه‌ی تیمێكی ته‌ندروستی ئه‌ركی پشكنینی خێزانه‌كه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ”.

دەست بەجێ ئەو خێزانە لە لایەن تیمێکی تایبەتی پزیشکییەوە ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی سلێمانی کراون بەمەبەستی دڵنیا بوون لە بوونی حاڵەتەکە.

قۆره‌توو ناحیەیەکە سه‌ر به‌ قه‌زای‌ خانه‌قینه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌، كه‌مپێكی‌ تێدا كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاواره‌كانی‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ و ده‌وروبه‌ریان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com