فەخرەدین قادر:هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامنادرێت،جارێکی تر پاڕلەمان کۆ دەبێتەوە

0

نوچەنێت

سکرتێری پاڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام نادرێت ،جارێکی تر لەسەر پڕۆژەی چوار حزبەکە کۆ دەبێتەوە.

فەخرەدین قادر سکرتێری پاڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە ئەگەری نەگەشتنە سازانی لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوا جارێکی تر پاڕلەمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە کۆدەبێتەوە.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە لە ئێستادا پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان بووەتە پرسێکی گرنگی نێوان لایەنەکان و تا ڕادەیەکیش وەك کارتی فشاری نێوان لایەنەکان تەمەشا دەکرێت.

فەخرەدین قادر سکرتێری پڕلەمانیت کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت بە هۆی ئەوەی لایەنەکان ترسیان هەیە لەساختەکاری بۆیە هەڵبژاردن ئەنجامنادریت و جارێکی تر پاڕلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژەی چوار حزبەکە کۆدەبێتەوە بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.

فەخرەدین قادر لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا ئەوە دەخاتە ڕو لە ئەگەری ئامادە نەبوونی ڕێژەی یاسایی پاڕلەمانتاران ئەوا هەر دەبێت ئەو پرسە لە پاڕلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە و پێویستە پاڕلەمان ڕێگە چارەیەك بدۆزێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com