نوچەنێت
درەنگانی شەوی ڕابردوو لەبەردەم مزگەوتی ڕەشاد موفتی ئۆتۆمبێلێكی تاکسی خۆی لە هاوڵاتییەك دەدات و دەست بەجێ هاوڵاتییەکە گیان لەدەست دەدات.
سەبارەت بەو ڕووداوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە”كاتژمێر (10)ی ئەمشەو، هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە لە بوونی رووداوێكی مردن لە نزیك مزگەوتی رەشاد مفتی، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویوتا كرۆلا تاكسی، خۆی بە هاوڵاتییەكدا داوە كە لەسەر شەقام رۆیشتووە، بۆیە هاوڵاتاتییەكە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە”.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە،بۆیە تا ئێستا نازانرێت ناو و ناونیشانی ئەو کەسە کێیە.
موقەدەم کاروان وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە شوفێری تاکسییەکە دەستگیرکراوە و دۆسییەیەکی تایبەت بۆ ئەو بابەتە کراوەتەوە.