نوچە-رادیو فردا
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی راپۆرتی راگەیەنە لۆکاڵیەکان سەبارەت بە حزوری هێزی سەربازی روسیە لە سوریە،هەواڵدەریی رۆیتەرز دەڵێ:هێزەکانی روسیە راستەخۆ لە ئۆپێراسیۆنی سەربازی لە سوریە بەشدارییان کردووە.
لەم پەیوەندیەدا،ئەمریکا وناتۆ سەبارەت بە زیاد بوون وچالاکتر بوونی رۆڵی سەربازی روسیە لە سوریە هۆشداریان داوە.
رۆیتەرز لە راپۆرتێکی خۆیدا،لە زاری سێ بەرپرسی لوبنانیەوە کە پەیوەندییەکی راستەوخۆیان بە رووداوە سیاسی و سەربازیەکانی سوریەوە هەیە،رایگەیاندووە کە هێزەکانی روسیە راستەوخۆ بەشداری ئۆپێراسیۆنی سەربازین لە سوریە.