رێبەری کۆماریخوازەکانی سینا:رێکەوتنی ئەتۆمی حیزبوڵا و سوپای پاسداران بەهێز دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

رێبەری زۆرینەی کۆماریخوازەکانی سینای ئەمریکا،رۆژی چوارشەممە دژ بە رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەل ئێران  وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی کە ئەم رێکەوتنە دەستی تاران بۆ پشتیوانی کردن  لە تیرۆریزم و حیزبوڵای لوبنان و سوپای پاسداران ئاوەڵاتر دەکات.

سیناتۆر میچ مەک کانول،لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێ:ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئێران خەریکە هێزی خۆی رێک دەخات بۆ لیدانی ناراستەوخۆی ئەمریکا،بۆ نموونە لە رێگای هێرشی سایبەری و هەواڵگرییەوە.

بە پێی وتەکانی مەک کانول.بەراوردی رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەل ئێران لە رووی ستراتژیکەوە بەم شێوەیە کە، ئیمکاناتێکی بەربڵاو دەخاتە بەردەستی ئێران و هاوکات توانای ئێمە بۆ جێبەجێ کردنی بەلێنەکانمان بە نیسبەت وڵاتانی سوننەی ناوچەکە ،کەم دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com