نوچە-ایران مهر
بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،وێڕای رەخنەگرتن لە قسەکانی دوێنێی عەلی خامنەیی،دەڵێ:خامنەیی چووکەترین جێگایەک بۆ وەهمی لایەنگرانی رێکەوتنی ئەتۆمی ناهێڵێتەوە.ئەو بە ئاشکرا ئەمریکا بە شەیتانی گەورە ناودەبات و باسی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات.
نەتانیاهۆ دەڵێ:ئیسرائیل وڵاتێکی بەهێزە و بەهێزتریش دەبێ،بەڵام کۆبەندی قسەکانی خامنەیی رێبەری سەرەرۆی ئێران، بەو ئەنجامەمان دەگەیێنێ کە هەموو وڵاتانی بەرپرس دەبێ بۆ پێشگرتن بە سیاسەتی دەستوەردان و تیرۆریزمی ئێران هاوکاری یەکتر بکەن.
نەتانیاهۆ لە کاتی گەیشتنی بە لندەن ئەم لێدوانەی دژ بە قسەکانی عەلی خامنەیی داوە کە گوتبوی ئیسرائیل،٢٥ ساڵی داهاتوو بە چاوی خۆی نابینێ.