نوچه‌نێت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌ی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامیان ده‌دات ، 123 به‌رپرسی پله به‌رز له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ناوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی نه‌هێناوه كه پرۆسه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق 123 بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ئه‌و پرۆژه چاكسازیه‌یه كه بۆ سنوردانان بۆ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه بردن ده‌ستی پێكردوه ، كه وای كردوه حوكم كردنی وڵاتی ئه‌سته‌م كردوه.
عه‌بادی ناوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی نه‌هێنا كه گۆڕانكارییه‌كه‌یان تێدا ده‌كرێت ، به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌دا وتویه‌تی كه ” ئه‌وانه‌ی ناویان هاتوه یان خانه‌نشین ده‌كرێن یان باری كارگێڕییان به‌پێی یاسا ده‌گۆڕێت ” به‌پێی ئه‌و ڕێنمایییانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌كات”.