نوچه‌نێت- ئه‌لسه‌باح جه‌دید
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كۆچبه‌رانی په‌رله‌مالنی عێراق ئێواره‌ی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه 400 هه‌زار عێراقی كۆچییان كردوه بۆ ده‌ره‌وه كه حه‌فتا له سه‌دییان گه‌نجن.
ماجد شنگالی به ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌ین” ی راگه‌یاند ” كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه ناوه‌ستێت و پێویسته هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت كه گرنگترینییان باری ئه‌منی و ئابوورییه ، ئه‌مه جگه له نه‌بوونی هه‌لی كار و بڵاو بوونه‌وه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجاندا”.
شنگالی داوای له حكومه‌ت كرد كه هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بدات بۆ ساقامگیری ئه‌منی ، له رێگه‌ی وه‌ده‌رنانی تیرۆرستانی داعش له وڵات ، هه‌روه‌ها ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی حكومه‌تدا بێت و ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت په‌ره‌ی پێبدرێت به‌تایبه‌ت بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێت، ئه‌مه جگه له پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێك كه یارمه‌تییان بدات بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یاندا به سه‌ربه‌ستی و كه‌رامه‌ته‌وه بژین. ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه ” ئه‌گه‌ر گرنگی به ئاوهاره عێراقییه‌كان بدرێت ئه‌وا كۆچ بۆ ده‌ره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه”.
هه‌روه‌ها وتی ” پێویسته له ناوچه گه‌رمه‌كانی جه‌نگ گرنگی به ئاواره‌كان بدرێت هه‌موو رێگاكانی پاڵپشتی كردن بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بژین له وڵاته‌كه‌یاندا و پنا نه‌به‌نه به‌ر كۆچكردن بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا”.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق هۆشداری دا له مه‌ترسی زیادبوونی كۆچی نایاسایی به تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجاندا ، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی وڵات ده‌بێت، داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد پلانێكی تۆكمه دابنێت بۆ راكیشانی وزه‌ی گه‌نجه‌كان.
مه‌رجه‌عیه‌تی دینیش نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م كۆچه‌وه راگه‌یاند و داوای له‌و به‌رپرسانه كرد پلانی باش دابنێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی .
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانیش هۆشداریدا له‌باره‌ی به‌رده‌وامی كۆچی عێراقییه‌كان ، ئاماژه‌شی به‌وه كرد زیادبوونی ژماره‌ی كۆچكه‌ران ده‌بێته هۆی ئاواره بوونی چینێكی گرنگی دانیشتوان كه گه‌نجه‌كانن.