موسەنا ئەمین داوا لە عەبادی دەکات سەریان بپەڕێنێت

0

نوچەنێت

بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پاڕلەمان ،حەیدەر عەبادی سەرەك وەزیران، لەگەڵ سەرۆك فراکسیۆنەکانی پاڕلەمانی عێراق کۆبووەوە و  لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێك خرانە بەر باس.

دکتۆر موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پاڕلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رووداو ئاشکرای دەکات، کە لە کۆبوونەوەکەدا حەیدەر عەبادی، داوای کردووە هەرچی زووە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە،و چونکە پێی وابووە، کێشە لە هەرشوێنێکی عێراق بوونی هەبێت کاریگەری بەسەر ناوچەکانی تری عێراقەوە دەبێت.

د.موسەنا ئەمین باس لەوە دەکات، کە حەیدەر عەبادی لەسەر كێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گەشبینە، بەڵام تەنها “ئەوەی روونكردەوە كە ئەوان نایانەوێ‌ لەڕێگەی راگەیاندنەكانەوە قسە لەسەر ئەو كێشانە بكەن، هەرێمی كوردستان خەریكی كاری خۆیەتی، ئێمەش لێرە كارەكانی خۆمان دەكەین”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەگرتوو، ئەوەش ئاشکرا دەکات، کەهەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە حەیدەر عەبادی وتووە”كەحەجاج كاتێك هاتە عێراق و گوتاری بۆ خەڵكی دەدا، ئاماژەی بەوەدا كە چەندین سەر دەبینێت كاتی بڕینەوەیان هاتووە، بۆیە تۆش پێویستە ئەو سەرە گەندەڵ و تاوانبارانە ببڕیەوە و مێژووێكی گەورە بۆ خۆت تۆماربكەی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com