هەندرێن موحەمەد بۆ نوچەنێت هۆکاری کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆن و پاڕلەمان ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت
هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت هۆکاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پاڕلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان کۆمسیۆن و پاڕلەمانی کوردستان هەندرێن موحەمەد بە نوچەنێتی راگەیاند “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی نێوان کۆمسیۆن و پاڕلەمانی کوردستانە،ئێمە چەندین جاری تر لەگەڵ پاڕلەمانی کوردستان کۆبووینەتەوە و لە داهاتوشدا کۆ دەبینەوە”.

بە پێی زانیارییەکانی نوچەنێت لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانی نێوان کۆمیسیۆن و پاڕلەمانی کوردستاندا داوا کراوە فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن هەمان ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی پاڕلەمانیان هەبێت و ئەو داوایەش ئاراستەی سەرۆکایەتی پاڕلەمانی کوردتسنا کراوە .

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت هەندرێن موحەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند  “کۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی ئەرکی پاڕلەمانە،کە پاڕلەمان سەرپەرشتی لەسەر کۆمیسیۆن دەکات،ئەمڕۆ کۆبووینەوە و پێشتریش کۆبووینەوە و چەندان جاری تریش کۆ دەبینەوە،کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوونی کارەکانی کۆمسیۆن بووە،و پەیوەندی بەهیچ شتێکی ترەوە نییە”.

دەربارەی دامەزراندنی فەرامانبەرانیش هەندرێن موحەمەد بە نوچەنێتی رایگەیاند”دامەزراندنی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە و لە ماوەیەکی کورتدا دەست دەکرێت بەڕاگەیاندن و فۆڕمەکانیش لە ڕێگەی وێبسایتی فەڕمی کۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت و دامەزراندن دەست پێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com