نوچەنێت
شەوى رابردوو دادوەرێک لە بەر ماڵکەى خۆیدا لەشارى هەولێر کوژراوە، بەڵام پۆلیسی هەولێر دەڵێ لە بەر ماڵەکەى خۆیدا نەکوژراوە.
شەوى رابردوو 892015 دادوەرێک لە شارى هەولێر کوژراوە، بەڵام پۆلیسی هەولێررایگەیاندوە، بەرپرسی دادگاى سەربازى کوردستانە و لە بەر دەم ماڵەکەى خۆیدا نەکوژراوە.
تاریق نورى بەڕێوەبەرى ئاسایشی هەولێر بە میدیاکانى وتووە، سێشەممە غازى ئەتروشی بەرپرسی دادگاى سەربازى کوردستان لە کاتى دەوام لە فەرمانگەکەى خۆی لە شارى هەولێر خۆی کوشتووە.
دەنگۆى ئەوە هەبووە کە لە بەردەم ماڵەکەى خۆییدا تەقەى لێکراوەو کوژراوە، بەڵام پۆلیسی هەولێر ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە و رایگەیاندوە ئەو بەرپرسە لە فەرمانگەکەى خۆی کۆتایی بە ژیانى خۆی هێناوە.