نوچەنێت
کەمێك لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی پاکێجێکی تری چاکسازی ڕاگەیاند کە تێیدا کۆمەڵێك بڕیاری گرینگی لەخۆ گرتووە.
لە درێژەی بڕیارەکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی جاکسازی حەیدەر عەبادی ئەم بڕیارانەی خوارەوەی بڵاو کردەوە :
١- لەسەركارلابردنی 123بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی.
2- خانەنشینی یاخود رەوشی كارگێڕی ئەمانە، بە یاسا و بەگوێرەی ئەو رێنماییەنە دەبێت كە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەریكردوون.
3- جێگری بەڕێوەبەری گشتی یاخود بەڕێوەبەری پێشكەوتووی بەش، بەردەوامدەبێت لە راپەڕاندنی كاروباری فەرمانگە، تاوەكو بەڕێوبەری گشتی بۆ دادەمەزرێت.
4- لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لە پێداچوونەوە بە پەیكەری وەزارەتەكان و ئاستی كارەكانیان، هەروەها هەڵسەنگاندنی كادیرە باڵاكان و بەرزكردنەوەی راپۆرت بۆ سەرۆكوەزیران بەمەبەستی وەرگرتنی بڕیاری گونجاو لەبارەیانەوە.