شاندێکى یەکێتى و گۆڕان سەردانى پارتی دەکەن

0

نوچەنێت

شانندیکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان سەردانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن لە پارێزگاى هەڵەبجە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 992015 شاندێکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان بە مەبستى دانوستان لە سەر پۆستەکانى پارێزگاى هەڵەبجە سەردانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن.

..
کاوە شێخ عەلى جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە بە نوچەنێتى راگەیاند،پێدەچێت لەسەر پاکێجى دابشەکردنى پۆستەکانى پارێزگاى هەڵەبجەش حزبەکان ناکۆکییان هەبێت، چونکە پارتى پۆستى قائیمقامى هەڵەبجە بەمافى خۆى دەزانێت و بە پێى قسەى کاوە شێخ عەلى، یەکێتیش بە مافى خۆى دەزانێت و پێیوایە، پارتى بەپێى رێژەى دەنگەکانى مافى خۆى وەرگرتووە. هەروەها گوتیشى، کە ئەوان وەک پارێزگا پۆستەکان دابەشناکەن و ئەوە بەپێى رێککەوتنى حزبەکانە.

..
سەبارەت بە پۆستى قائیمقامى هەڵبجە گوتى، هەرچەندە پێمانوایە، یەکێتى کاندیدى بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە بەڵام تائێستا بەهۆى داواکەى پارتییەوە بە فەرمى راینەگەیاندووە، چونکە پارتى و یەکێتى هەردووکیان پێداگیرى لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.
جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە، سەبارەت بەو پاکێجەى کە بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان، بۆ دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاى هەڵەبجە لەسەرى رێککەوتوون، روونیکردەوە، کە بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاکان، شەش ئەندام بۆ یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پێنج ئەندام بۆ گۆڕان وچوارئەندام بۆ یەکگرتوو و سێ ئەندام بۆ کۆمەڵ و سێ ئەندام بۆ پارتى و دوو ئەندام بۆ بزووتنەوەو حزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com