نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 992015 سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.
دوای ئەوەى مەسعود بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان، رۆژی 13ى ئاب2015 داوای لە کۆمسیۆنى هەڵبژرادنەکانى هەرێمى کوردستان کرد، تاکو ئامادەکارى بکەن بۆ هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمى کوردستان، لە 20ى ئابى 2015، بەڵام کۆمسیۆن رایگەیاند، کە بە هۆی چەندین کێشەوە ناتوانن لەو کاتەدا هەڵبژاردن بکەن و سەرەڕای کیشەکان شەش مانگ کاتیان پێویستە، ئەگەر داواکاریەکانى کۆمسیۆن جێبەجێ بکرێت ئەوا ئامادەى هەڵبژاردن دەبێت، کیشەکان بریتین لە بودجە، ئامارى دانیشتوان، بینا، کارمەند وپێداویستى تەواو بۆیان.
فەرحان جەوهەر قادر ئەندام پەرلەمانى کوردستان، لە سەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆکى لیژنەى لیژنەى رۆشنبیرى و راگەیاندن وهونەر لە پەرلەمانى کوردستان، بە نوچەنێتى راگەیاند،کۆمسیۆن لە گەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە، داوایان کردووە بودجەیان بۆ تەرخان بکرێ بۆ ئەوەى خەڵکى پێ دابمەزرێنن، هەروەها پێویستە لە گەڵ پەرلەمان کۆبوونەوە بکەن لەبەر ئەوەى کۆمسیۆن بەرپرسە بەرانبەر پەرلەمان بۆیە دەبێ بگەڕیِنەوە بۆ پەرلەمان،
فەرحان جەوهەر هەروەها گوتی، شاندى کۆمسیۆن رازی بوون لە کۆبوونەوەکە و داوایان کرد، ئیمکاناتى باشیان بۆ دابین بکرێ تاکو بە باشی کارەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن.
ناوبراو گوتى، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستانیش بەڵێنیان پێداون کە بە هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەى پێویست بیت بۆ کۆمسیۆن جێبەجێ بکەن.