باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە قاهیرە کرایەوە

0

نوچە-ئیرنا

ئاویر جنلمەن،وتەبێژی دەوڵەتی ئیسرائیل،وێڕای وەفدێکی باڵای دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە بە سەرپەرەستی مودیری گشتیی وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ چوارشەممە لە رێورەسمی کردنەوەی باڵویزخانەی ئیسرائیل لە قاهیرە بەشدارییان کرد.

لەم رێورەسمەدا،جێگری ئیدارەی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی میسر،باڵوێزی ئەمریکا لە قاهیرە و کارمەندانی باڵویزخانەی ئیسرائیل بەشدار بوون.

مودیری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەم پەیوەندیەدا گوتویەتی:ئێمە توانیومانە لە ژێر رێبەرایەتی نەتەنیاهۆ و عەبدولفەتاح سیسی لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسیەکان بوەستینەوە.

مودیری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل،جەختیشی لە سەر هاوکاری لە گەل وڵاتی میسر کردۆتەوە و ئەم وڵاتەی بە گرینگترین و گەورەترین وڵاتی ناوچە وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com