نوچە-تابناک
عەلی خامنەیی،رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەمڕۆ چوارشەممە،لە دیداری لە گەل هەزاران کەس لە چین وو توێژەکانی خەڵکی ئێران،سەبارەت بە هەندی پرسی گرینگ هەڵویستی خۆی خستە روو و بە توندی هەڕەشەی لە ئیسرائیل وئەمریکا کرد.
خامنەیی سەبارەت بە ئەمریکا گوتی:ئەمریکیەکان لە نیوخۆیاندا کارەکانیان دابەش کردووە.بەشێکیان دەم بە پێکەنینن و بەشێکی تریان سەرقاڵی پەسەندکردنی بڕیارنامەن لە دژمان.
خامنەیی لە درێژەدا دەڵێ:ئێمە لە گەڵ هەموو وڵاتان جگە لە شەیتانی گەورە نەبێ،ئامادەین بۆ دانوستان و وتووێژ.
سەبارەت بە ئیسرائیل ،عەلی خامنەیی ئەم دەوڵەتەی بە دەوڵەتێکی دەستکرد و جەعلی ناوبردووە و دەڵێ:هەندێ لە سەهیونەکان گوتوویانە کە لە ئەنجامی دانوستانی ئەتۆمی رۆژئاواو و ئێران،بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ ئاسوودەبین،بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین ئەوان ٢٥ ساڵی داهاتوو بە چاوی خۆیان نابینن وبە یارمەتی و فەزڵی ئیلاهی شتێک بە ناوی ئیسرائیل لە ناوچەکە بوونی نابێ.