ئێران بۆ زلهێزەکانی جیهان: سەبارەت بە سوریە ئامادەی وتووێژین

0

نوچە-بی بی سی فارسی

حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران دوێنێ لە تاران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هەینزفیسچەر،سەرۆکۆماری نەمسا گوتویەتی:وڵاتەکەی ئامادەیە سەبارەت بە سوریە، لە گەڵ وڵاتانی جیهان تەنانەت ئەمریکا  وسعودیە وتووێژ بکات.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ،روحانی لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکی نەمسا سەبارەت بە ئامادەیی ئێران بۆ وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا  وسعودیە وتویەتی:ئێران لە سەر هەر میزێک کە یارمەتی بە سەقاممگیری سوریە بکات،ئامادەی دانیشتن و دانوستانە.

لە چەند رۆژی رابردوودا،حسین امیر عبداللهیان،جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانێکی بۆ سوریە،باسی لەوە کردبوو کە ئێران بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریە،گەڵاڵەیەکی پێشکەش بە بەشار ئەسەد کردووە.

عبداللهیان رایگەیاندبوو کە لە روانگەی ئێران و روسیەوە،سوریە دەبێ تەنها چارەسەری سیاسی بۆ ببینرێتەوە،بەڵام وردەکاری گەڵاڵەی وڵاتەکەی نەخستە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com