راوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێ:ئێران دوو کێشەی سەرەکی هەیە،یەکیان کەمبوونی مزگەوتە،ئەوی تریان کەمبوونی ئاخووندە.
سەردار ضیاءالدین حزنی،لە رێورەسمی کردنەوەی مزگەوتێک لە شاری قوم گوتویەتی:سەردەمی پێش شۆڕشی ئیسلامی ،بە یارمەتی مزگەوتەکان بوو کە دەسەڵاتی شای ئێران رووخاو،لە سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەش هەر مزگەوتەکان بوون کە با هانای ئێرانەوە هاتن و عێراقیان تێکشکاند.
ئەم سەردارەی سوپای پاسداران هەروەها دەڵێ:لە ئێران بە گوێرەی پێویست مزگەوتمان دروست نەکردووە و لە ئێستادا تەنها ٦٠ هەزار مزگەوت بۆ شیعە هەیە و ١٠هەزاریش بۆ سوننەکان.بە وتەی ناوبراو،لە کۆی ئەم مزگەوتانە،تەنها سێ هەزار مزگەوت لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە “تەئیید”کراون.