نوچه‌نێت-شەفەق نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك و جێگره‌كه‌ی له شاری به‌غدا ده‌ستگیركراون. ده‌ستگیكردنه‌كه‌شیان په‌یوه‌ندی به له‌كارلادانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگریی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتبووی كه له‌كارلادانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی كه‌ركووك ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیردایه و هیچ كه‌س و لایه‌كی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه لیوا جه‌مال تاهیر له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی به‌غدای كردووه، كه‌چی هێزێكی تایبه‌ت خۆی و جێگره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و وتوویانه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت سه‌باره‌ت به له‌كارلادانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری كه‌ركووك.