نوچه‌نێت-شه‌رقولئه‌وسه‌ت
عوده‌ی حاته‌م سولێمان، هیچ خزمایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌لی حاته‌م سولێمانی شێخی عه‌شیره‌تی دلێم نییه. به‌دبه‌ختی ئه‌و له‌وه‌دایه ناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه نزیكه. هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ده‌ستگیركرانی له‌لایه‌ن میلشیا شیعه‌كان و سه‌ربازه عه‌ره‌به شیعه‌كانی سوپای عێراق كاتێك به‌ره‌و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌چوو له عامریه‌ی فه‌للوجه‌وه به‌ره‌و به‌غدا.
ئه‌وان هه‌ر به ده‌ستگیركردنیه‌وه رانه‌وه‌ستان، به‌ڵكو حه‌وت رۆژی ته‌واو هه‌ڵیانواسی و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی. ئه‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و كه خوێندكاری زانكۆیه، به‌مجۆره باسی سزادانی ده‌كات له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شیعه‌كانه‌وه له‌دوای ده‌ستگیركردنی له بازگه‌یه‌كی پشكنیندا “سه‌ره‌تا سێ رۆژ له كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كی بچو‌وكدا زیندانییان كردم، دواتر له كه‌ره‌ڤانه‌كه ده‌ریانكردم، ده‌میان پڕكردم له به‌رد، له‌دواوه ده‌ستیان به‌ستم، چاویان گرتم، به رووت و قووتی له‌به‌ر گه‌رمایی هه‌تاوه‌كه‌دا هه‌ڵیانواسیم”.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ “حه‌وت رۆژی ته‌واو جۆره مامه‌وه، به‌بێ وه‌ستان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام، به به‌ردی گرم له‌شیان داخ ده‌كردم. كاتێك له‌هۆشچووم، گه‌یه‌نرامه نه‌خۆشخانه‌ی عامریه‌ی فه‌للوجه، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رمووك كرام له به‌غدا. له‌وێ پزیشكه‌كان وتیان په‌نجه‌كانت تووشی گانگرین بوون و ده‌بێ بیانبڕینه‌وه. دواتر خاڵم په‌یوه‌ندی به شێخ عه‌لی حاته‌م سلێمانه‌وه كرد، ئه‌ویش داوای كرد بمهێنن بۆ هه‌ولێر و له‌وێ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم “.
تا ئێستا دوو په‌نجه‌ی بڕاونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی سێ نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌یه. پزیشكه‌كان ده‌ڵێن دۆخی خراپه و دوورنییه له داهاتوو ناچارببن هه‌ردوو ده‌ستی ببڕنه‌وه، چونكه هێشتا گانگرینێكی زۆریان هه‌یه و تووشی هه‌وكردنی تووند بوونه.