نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
كۆمپانیای به‌ناوبانگی كارڵسۆن رێزیدۆری به‌لجیكی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه‌وا هه‌ولێر ده‌بێته یه‌كه‌مین شاری عێراق كه هۆتێلێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به گروپه‌كانی ئه‌وانی تێدا درووستده‌كرێ، كه به زنجیره‌ی هوتێله نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی Radisson Blu Hotel ناسراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆمپانیاكه، هوتێله‌كه ساڵی 2017 ته‌واو ده‌بێت و له‌سه‌ر ستانداردێكی جیهانی بنیاتده‌نرێت، 260 ژووری تێداده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی خۆشبه‌سه‌ربردن و ته‌نیا 3 كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوور ده‌بێت. به‌شه‌كانیشی بریتی ده‌بن له چیشتخانه‌ی پێشكه‌وتوو كه 24 سه‌عات له پێشوازی میوانان ده‌بن، هۆڵی كۆبوونه‌وه، هۆڵی ئاهه‌نگ و سه‌ما و یانه‌ی وه‌رزشی و چه‌ندین به‌شی دیكه.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان بازاڕه هه‌ره روو له‌گه‌شه‌كان و جێگه سه‌رنجه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و وزه‌یه‌كی بازرگانیی زۆری له‌خۆیدا حه‌شارداوه و ده‌بێته جێگه‌ی گرنگیپێدانی زیاتر.
كۆمپانیاكه وتویه‌تی هوتێله‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته یه‌كه‌مین هوتێلی ئه‌وان له عێراق و 81 هه‌مینیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.