نوچەنێت
دوای ئەوەی ئەندامێکی پاڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم کە سۆران عومەر تیرۆریستە و دەڵێت”وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك پێم ناخۆشه له هۆڵی په‌ڕله‌مان له ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه دانیشم كه تیرۆریسته”.
ئەمشەو لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک سۆران عومەر وەڵامی ئەو ئەندام پاڕلەمانە دەداتەوە و دەڵێت” ئه‌م هه‌ڤاڵه بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كه‌ی،خۆی ڕوبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات كه سبه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌میش تۆمارده‌كه‌م”.
هەر لەو نوسینەدا سۆران عومەر دەڵێت” به‌ڵام ده‌بوو بیزانیبایه پێشتر ئه‌م تۆمه‌ته‌یان تاقیكرده‌وه‌و له‌دادگای به‌رایی هه‌ولێر دۆڕاندنیان”.
…
دەقی نوسینەکەی سۆران عومەر لە لاپەڕەی خۆی وەرگیراوە:
كورته وه‌ڵامێك
سایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێدوانی براده‌رێكی فراكسیۆنه‌كه‌یانی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌نده، من باش ده‌زانم تای 23ی حوزه‌یران و 19ی ئاب و كار‌و به‌دواداچونه‌كانم و هةلويستى حزب و فراكسیۆنه‌كه‌م له‌م دۆخه سیاسیه قه‌یراناویه‌دا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌م ته‌شیهرو تۆمه‌ت و ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌یه، ئه‌م هه‌ڤاڵه بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كه‌ی خۆی ڕوبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات كه سبه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌میش تۆمارده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌بوو بیزانیبایه پێشتر ئه‌م تۆمه‌ته‌یان تاقیكرده‌وه‌و له‌دادگای به‌رایی هه‌ولێر دۆڕاندنیان.
دواجار من كاری خۆم ده‌كه‌م و ئێوه‌ش قسه‌ی خۆتان بكه‌ن، ئه‌وه‌شی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه با دادگا‌و جه‌ماوه‌ر له‌نێواماندا داوه‌ر بن و به‌بڕیاری هه‌ردوكیان ڕازیم، كاره‌كانیشم بۆ ئه‌وه‌یه كه‌س نه‌كه‌وێته سه‌رو یاسا تاكو هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه وڵاتی دامه‌زراوه‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و چه‌سپاندنی دادوه‌ری، نه‌ك بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ كۆتایین ڕۆژی مانگی ئابی ساڵی نه‌وه‌وشه‌ش …
سؤران عومةر