نوچەنێت
بەر لە نۆ مانگ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای(دەستەی کۆچ و کۆچ بەران لە هەرێمی کوردستان)کراوە،بەڵام لەو ماوە درێژەدا تا ئێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەکراوە.
بۆیە لە ئێستاداو لەگەڵ ئەو کۆچە بە لێشاوەی گەنجان و هاوڵاتییانی کوردستان،فراکسیۆنی سەوز لە پاڕلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا داوا دەکات پەلە بکرێت بۆ خوێندنەوەی دووەمی ئە پڕۆژە یاسایە.
..
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە پاڕلەمانی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرۆکایەتی پاڕلەمانی کوردستان دەکات پڕۆژە یاسای دەستەی كۆچ و كۆچبەران لە هەرێمی کوردستان بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتووە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و چی دیكە دوانەكەوێت.
…
ڤەمان فەیسەڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەییدا راگەیاند” لەبەر سەرقاڵی لیژنەی یاسایی بە بابەتە هەستیارەكانی دیكە، تاوەكو ئێستا نەتوانراوە راپۆرتی لیژنەی لە سەر ئامادەبكرێت، هاوکات بەرپرسی دەستەكەش كە (پلەی وەزیر)ە لە پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە”.
ئەو پڕۆژە یاسایە بە واژۆی 13 پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كراوە، لە رۆژی 18-12-2014 خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.