پارتى وەڵامى مەلابەختیار دەداتەوە

0

نوچەنێت

وتەبێژى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان، وەڵامى وتارەکەى مەلابەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەداتەوە و بەکردنەوەى دەرگایەکى نوێ بۆ چارەسەرى پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەسفی دەکات.

…
جەعفەر ئیمنکى لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وتارەکەى مەلابەختیار دەرگایەکى نوێی کردووتەوە بۆ چارەسەرى پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان. بۆ ئەو دەستپێشخەریە سپاسی دەکەین.

…
مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لە لە نووسینێکدا کە لە سایتى چاودێر بڵاو کراوەتەوە، نووسیویەتی کە سێزدە ساڵ پێش لە نێوان مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و مام جەلال سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان،واژۆ کرا، لە بەر” جێبەجێ نەکردنى هاوسەنگى تەرازووە یەکێتى و پارتى تێکدا” دوو پرسیاریش ئاراستەى مەسعود بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دەکات و دەڵێت، بارزانى ئەرکێتى دۆخەکە لە ناو بازنەى داخراوەوە، دەر بهێنێ و هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانکارى ئاییندە بگۆڕێ.

…
مەلابەختیار پرسیارێک ئارستەى بارزانى کردووە، ئایا بەڕێز مەسعود بارزانى، لە ژێر کاریگەرى رەخنەکان و فشارەکان، پێ لە سەر بۆچوونەکانى حزبەکەى خۆى، سەبارەت بە دەسەڵاتەکانى دوو ساڵەى ئاییندەى دادەگرێ، یان بەشێکى دەسەڵاتەکەى دەکاتە خەڵات بۆ گیانى پاکى شەهیدان و پێشمەرگە و چاوى فرمێسکاوى لێقەومان و تەواوى نەتەوەکەمان.هەتا هەر هەلێک بێتە پێشەوە، لە دەست نەدرێ.
هەروەها دەڵى، ئەگەر هەل لە دەست بدرێ، ئۆباڵەکەى لە سەر سەرکردایەتی سیاسی کوردستانە بە بارزانیشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com