نوچه‌نێت: هەولێر
دڵشاد شه‌عبان په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند, به‌ڵگه‌ی لایه كه سۆران عومه‌ر تیرۆریسته و له دادگایش ئاماده‌یە راستی قسه‌كانی بسه‌لمێنێت، وتیشی :”وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك پێم ناخۆشه له هۆڵی په‌ڕله‌مان له ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه دانیشم كه تیرۆریسته”.
.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی وتى:”من خۆم سەرقاڵی ئەوە بووم کە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر سۆران عومەر تۆمار بکەم، لەبەر ئەوەی دۆسیەکی تیرۆری لەسەر ھەیە و من خۆیشم بەڵگە و دیکۆمێنتم لەسەری ھەیە، بۆ من وەکو کورە شەھیدێک زۆر ناخۆشە لە یەک ھۆڵ لەگەڵ تیرۆریستێک دانیشم”.
..
دڵشاد شه‌عبان له باره‌ی دواخستنی تۆماركردنی داوا یاساییه‌كه‌وه له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر وتی: “به حوکمی ئەوەی (سەرۆ قادر) ئەو بابەتەی لە کەناڵێکی راگەیاندن باس کرد، کە فه‌رهه‌نگێكمان هه‌یه قبووڵ ده‌كات سه‌ربڕ و قاتیل سه‌رۆكی مافی مرۆڤ بن، ئەویش سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمار کردووە، بۆیە من بەو بەڵگانەی لەبەردەستمدایە بە ھەموو ھێزێکم پشتگیریی (سه‌رۆ قادر) دەکەم کە بیسەلمێنین ئەو کەسە تیرۆرستە.”
.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی پشت ئه‌ستوری خۆی به به‌ڵگه‌كانی خسته‌ڕوو، وتی: “نابێت ئەو کەسە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بێت لە پەرلەمانی کوردستان، لە دادگا ئەوەندە بەڵگەمان لەبەردەستدا ھەیە کە بیسەلمێنین (سۆران عومه‌ر) تیرۆرستە.”