گۆڕان ئاگرەکە بە دەستى یەکێتى دەگرێـت

0

نەوشیروان مستەفا بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت
نوچەنێت

لە گەڵ دەستپێکردنى قەیرانى سەرۆکى هەرێم، گۆڕان لەهەوڵى ئەوەدابوو یەکێتى نیشتمانى کوردستان بخاتە ژێر هەژمونى خۆى. بەراى بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى، کە نەیویست ناوى ئاشکرابکرێت، تاراددەیەکى زۆر گۆڕان گەیشتۆتە ئامانجەکەى بەڵام لەسەر حسابى یەکێتى نێو یەکێـتى بووە.
ئەو بەپرسەى یەکێتى کە نیگەرانى خۆى بەرامبەر بە دۆخى یەکێتى نەشاردەوە بە نوچەنێتى گوت” یەکێتى بەهۆى خودى رێکخەرى بزووتنەوەى گۆڕانەوە خراوەتە قەیرانێک، کە لەقەیرانى جیابوونەوەى گۆڕان دەچێت لە یەکێتى”.

..
گوتیشى” ئامانجى گۆڕان زیاتر شپرزەکردنى یەکێتى بوو لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، هەم لێدانى پارتى، کە هاوکات دوونەیارى سەرەکى بزووتنەوەى گۆڕانن لە گۆڕەپانى ململانێى سیاسیدا، نەوشیروان مستەفا بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت”.

..
بە بۆچوونى ئەو بەرپرسەى یەکێتى، رێکخەرى بزووتنەوەى گۆڕان، یەکێتى بە تاکە رکابەرى خۆى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دەزانێت، لاوازکردنى یەکێتى بەهێزبوونى رەهاى گۆڕڕنە، هەروەها قینى کۆن و نوێى ئەو بەرامبەر بە پارتى و خودى خێزانى سەرکى هەرێم، تۆڵەکردنەوەى سیاسى لەبەرنامەى ئەودایە، بۆیە ” ئێستا نەوشیروان مستەفا، تەواوبوونى ماوەى یاسایى سەرۆکى هەرێمى گەورەکردووەو ئاگرى ئەو شەڕەش بەدەستى یەکێتى دەگرێت، کە هەم پارتى خستۆتە ژێر فشارى لایەنەکان و هەم یەکێتى گەیاندۆتەوە دۆخى تەقینەوەى نێوخۆیى”.

.
ئەوەشى گوت، ئەگەر بەهۆى زیاد نزیک بوونەوەى یەکێتى و نەکەوتنە ژێر کاریگەرى بڕیارەکانى گۆڕانەوە نەبوایە، یەکێتى وەک حزبێکى سیاسى خاوەن سیاسەت و بەرژەوەندى سیاسى سەربەخۆ کارى بکردایە ئەوا گۆڕان نەیدەتوانى بەم راددیە فشار بۆپارتى دروستبکات، بۆیە ” ئەگەر یەکێـتى لەم سیاسەتە بەردەوام بێت، لە هەڵوەشانەوە یان لێکترازانێکى تر نزیکە، چونکە دوورو نزیک ئامانجى رێکخەرى گشتى گۆڕان، لاوازکردنى یەکێـتى بە پلەى یەکەم دواتر زەربەدان لە پارتییە، بۆ ئەو مەبەستەش، پەناى بردۆتە بەر کارکردن لەسەر باڵێکى باڵادەستى یەکێتى نیشتمانى”.

..
ئەوە لە کاتێکدایە، کە ماوەیەک لەمەوبەر بەرپرسێکى ترى یەکێتى گوتبووى” هەرگیز دەسەڵاتى سیاسى و مەرکەزى یەکێتى، ئەوەندە لاوازنەبووە کە ئەندام پەرلەمانەکانى یەکێتى، بە گوێى بڕیارى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى یەکێتى نەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com