داعش دەستی بە سەر دوایین کێڵگەی گەورەی نەوتی سوریەدا گرت

0

نوچە-سرخط

هێزەکانی داعش،لە رۆژهەڵاتی حمص دەستیان بە سەر دوایین کێڵگەی گەورەی نەوتی سوریەدا گرتووە.

بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز،روانگەی مافی مرۆڤی سوریە کە لەندەن جێگیرە،لە بەیانییەیەکدا رایگەیاندووە کە کێڵگەی نەوتی”جزل” لە باکووری رۆژئاوای پالمیرا لە سەحرای سوریە،دوابەدوای شەڕو پێکدادانی خوێناوی،لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەم رێکخراو سوریە،وردە کاری و زانیاری تەواوی سەبارەت بە ئاماری کوژراو و بریندارەکانی دوو لایەن بڵاو نەکردووەتەوە.

داعشیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،هەواڵی ئازاد کردنی شاری “جزل”ی بڵاو کرۆتەوە بەڵام رامی عبدالرحمان مودیری روانگەی مافی مرۆڤی سوریە،ئەم هەواڵەی بە درۆ خستۆتەوە  ودەلی هێزەکانی بەشار  ئەسەد بەرگری لە شارەکە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com