نوچە-رادیو فردا
هەینز فیسچەر،سەرۆکۆماری نەمسا کە دوای زیاتر لە دە ساڵ سەردانی تارانی کردووە،دەڵێ :بە دوای دامەزرانی پردی پەیوەندی لە گەڵ ئێرانن و هاوکات راشیدەگەیێنی لەم سەفەرەی خۆی پرسی مافی مرۆڤ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی دەهێننە ئاراوە.
فیسچەرلە گەڵ وەفدێکی باڵای نەمسا دوێنێ گەیشتە تاران.بە پێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکۆماری نەمسا،فیسچەر بڕیار وایە لە گەڵ عەلی خامنەیی،رێبەری ئەم وڵاتەش دانیشتنی هەبێ.
فیسچەر پێش سەردانی بۆ تاران لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی دەوڵەتیی “ایران”بڵاو کراوە،هیوای خواستووە کە لە دوای کۆتایی سەرکەوتوانەی دانوستانی ئەتۆمی،چارەسەریک بۆ شەڕە خوێناویەکانی سوریە،عێراق ویەمەن بدۆزنەوە.