نوچه‌نێت-مۆنتی كارلۆ
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 7ی ئه‌یلول وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه عێراقییه‌كان له میحوه‌ری بێجی رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی تیرۆكران به چه‌كی قه‌تاس بووه‌وه و له ئه‌نجامدا خۆی به سه‌لامه‌ت ده‌رچوو، به‌ڵام یاوه‌رێكی برینداربوو.
به‌گوێری به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، خالید عوبه‌یدی له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه عێراققیه‌كان له ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌بوجه‌ررادی سه‌ر به بێجی به گولله‌ی قه‌نناس هه‌وڵی تیرۆكردنی درا، له ئه‌نجامدا خۆی به سه‌لامه‌تی رزگاری بوو به‌ڵام یاوه‌رێكی برینداربوو.
تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌و هه‌وڵی تیرۆكردنه رانه‌گه‌یاندووه.