نوچه‌نێت-ئه‌لعه‌ره‌بییه
كۆتایی مانگی رابردوو قاسم سوله‌یمانی هاته‌وه عێراق، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان بۆ عه‌ره‌بییه‌یان ئاشكراكردووه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه له‌لایه‌كه‌وه ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قامی عێراقی كپ بكاته‌وه و هه‌وڵی كۆتاییهێنانی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان بدات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نووری مالیكی رزگاربكات له هه‌ر هه‌وڵێكی دادگاییكردن و سزادان.
به‌ڵام وادیاره ئه‌م سه‌ردانانه‌ی سوله‌یمانی و هه‌ژموونی روو له زیادی له عێراقدا، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی بێزاركردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداری عێراقی به رۆژنامه‌ی شه‌رقه‌لئوسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه ه سیستانی په‌یوه‌ندی به ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران كردووه و داوای لێكردووه سنورێك بۆ هه‌ژموونی قاسم سولێمانی له عێراق دابنێ.
سیستانی داوای له خامنه‌ئی كردوه كه روونكردنه‌وه بدات كه ئاخۆ ئه‌و هه‌ژموونه‌ی سولێمانی به ئاگاداری خامنه‌ئییه یان نا؟ هه‌روه‌ها پێیشی گوتووه كه ئه‌و كارانه‌ی سولێمانی بوونه‌ته هۆی ئیحراجی بۆ مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینیی شیعه له عێراقدا. ده‌بێ بڵێین له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا قاسم سوله‌یمانی به‌شدایكرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی بووه ده‌مه‌قاڵه‌یان.
مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف به رێبه‌رایه‌تی سیستانی ئاسوده نییه له‌م چالاكییانه‌ی سوله‌یمانی و پێیوایه ئه‌مه هه‌ژموونی مه‌رجه‌عییه‌تی قومی ئێرانی له عێراقدا زاڵكردووه له‌سه‌ر حیسابی مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌فی عێراقی.
شیاوی وتنه مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف پشتیوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانیه‌تی و له مانگ رابردوودا داوای ل عه‌بادی كرد به ده‌ستێكی ئاسنین له هه‌ركه‌سێك بدات كه به‌شداری گه‌نده‌ڵی بوه.