نوچه‌نێت: تایبه‌ت
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر سازكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو خه‌ڵك ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتنه سازان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان پێیان باشه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، به‌ڵام ئه‌و ئه‌و وتی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و یه‌كێتیش ئاماده‌یه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی: “هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت رێگه‌یه‌كه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌وكاته‌یشدا ئێمه یاسایه‌كمان هه‌یه كه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسایه‌كیشمان هه‌یه كه تا ئێستا نه‌بۆته یاسا و به گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام له دۆخێكی وه‌هادا كار به یاساكه ده‌كرێت نه‌ك پرۆژه یاساكه”.
ئه‌سه‌سه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، كه گرێكوێره‌ی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كان، له چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه، وه‌ك ئه‌و وتی: “پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و لایه‌نه‌كانیش سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك له ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه سازان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت، سه‌رۆك له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌مه‌یش ئه‌و داوایه‌یه كه پارتی خستوویه‌تییه‌ڕوو”.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرده‌وه له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: “پارتی پێی باشه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرا، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم بخرێته دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئێمه‌یش به‌رنامه و قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، ئێستایش زووه بۆ باسكردن له به‌رنامه و قسه‌ی ئه‌وكاتمان”.