وەزیرى دارایی و ئابوورى بانگهێشتى پەرلەمان دەکرێت

0

نوچەنێت

15 پەرلەمانتار یاداشتێکیان واژۆ کردووە بۆ بانگهێشتکردنی ڕێباز حەملان بۆ دانیشتنی  پاڕلەمانی کوردستان مەبەست لە بانگهێشکردنەکەش بۆ زانینی هۆکاری قوڵبوونەوەی کێشەی دارایی هەرێمی کوردستانە.

لە یاداشتەکەى ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە” بە پێى خاڵى (2) لە بڕگەى دووەمى ماددەى 54ى پەیڕەوى ناوخۆ، داوا دەکەن، پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێک ساز بکات، رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بانگهێشت بکات بۆ قسە کردن لە سەر ئەو هۆکارانەى بوونەتە هۆی قوڵبوونەوەو سەر هەڵدانى گرفتەکان و پلانى چی دەبێت لە ئێستادا بۆ ئەم دۆخە.

……
دکتور عزەت سابر ئسماعیل، ئەندام پەرلەمان و سەرۆکى لیژنەى دارایی و کاروباری ئابوورى لە پەرلەمانى کوردستان، لە سەر لیستى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتى راگەیاند” ئێمە یاداشتێکمان بەرز کردووتەوە بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرى دارای وئابوورى بۆ روونکردنەوەى دۆخی دارای هەرێم و حیسابى بانکى نەوتی حکومەتى هەرێم لە هاڵک بانکى تورکیا و ئەو حیسابە تازەیە کە خۆی کردۆتەوە و ئامادەبێت لە هۆڵى کۆبوونەوەى پەرلەمان و روونکردنەوەى هەموو ئەو پرسیارانەى کە خەڵک چاوەڕوانى وڵامیانن.

….
هەر وەها لە سەر لێدوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى دووشەممە 792015 کەلە کۆنفرانسی تۆڕی پاراستنى کۆمەڵایەتی، سەبارەت بە نەبوونى پارەى داهاتى نەوت لە حیسابی بانکى هەرێم لە هاڵک بانکى تورکیا،گوتى، ئەگەرى ئەوە هەیە کە پارە نەبووبێت، ئێمە چونکە بە پەلە بووین بۆ پێدانى مووچە پارەکانمان راستەوخۆ لە ئەوروپاوە هێناوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

….
گوتی” هێنانەوەى راستەوخۆی ئەو پارانە یاساییە ئەگەر ئەو بانکەى ئەوروپا ئامادە بێت پارەکە بداتەوە و رێگە پێبدریًت بگاتەوە هەرێم دواتر لە هەرێمى کوردستان بخرێتە بانک.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com