ئەردۆغان بۆ ئێران و ڕوسیا:ئیتر بەسە….!!

0

نوجەنێت

سەبارەت بە کۆچی بەلێشاوی گەنجان و هاوڵاتینای وڵاتانی ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست بەرە و ڕۆژئاواو ئەوروپا ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر ڕوسیا و ئێران.

لە ماوەی سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ وەو تا ئێستا گەنجان و هاوڵاتییانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت عێراق و سوریا و ئەفغانستان بە لێشاو بەرەو ئەوروپا و ڕۆژئاوا کۆچ دەکەن.

لە دوا وتار و لێدوانیدا سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە توندی هێرش دەکاتە سەر هەردوو وڵاتی ئێران و ڕوسیا بە تاوانباری یەکەمیان دەزانێت لە مەسەلەی کۆچی هاوڵاتییانی ڕۆژهەڵات.

ئەردۆغان لە وتارێکدا دەڵێت”ئێران و ڕوسیا بە هۆی ئەو سیاسەتە خراپەی لە ناوچەکەدا پەیڕەوی دەکەن،گەنجان و هاوڵاتییانی ناوچەکە توشی نائومێدی و توشی قەیرانی یەك لەدوای یەك هاتوونەتەوە”

لە درێژەی وتارەکەیدا ئەردۆغان دەڵێت”خەڵکی ژیان و ئارامی دەوێت،لە ناوچەکەدا ئێران و ڕوسیا شتێکیان نەهێشتووەتەوە بۆ ئارامی و خۆشگوزەرانی”.

لە کۆتاییدا ئەردۆغان دەڵێت ئیتر بەسە و داوادەکات”ئێران و ڕوسیا دەبێت هەڵەکانی پشتگیری کردنی ئەسەد بزانن و هەرچی زووە دەست هەڵگرن لە پشتگیری کردنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد،گەر بێت و دەست لە پشتگیری کردنی ڕژێمی سوریا هەڵنەگرن لێساوی ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن و کۆچ کردن و بێ ئومێدی لە ناوچەکەدا زیاتر دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com