نوچەنێت
چاوەڕوان دەکرێت پۆستی سۆپاسالاری عێراق بدرێتەوە بە کورد و پارتی دیموکراتی کوردستانیش کادیرێکى پێشووى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
…
کاندیدى دیاریکراویش ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەى گشتى هێزی ئاسمانى عێراق تاکە کاندیدە لە ناو کورددا بۆ ئەو پۆستە، ناوبرا لەرایدەگەیەنێت، تا ئێستا بەفەرمى فەرمانی دەستبەکاربوونى بۆ دەرنەچووە و رێکارە یاساییەکان ماوە و دەبێت ناوەکەم لە لایەن حەیدەر عبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق،رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران بکرێت و ئەوانیش دەنگى لە سەر بدەن.
…
پۆستى سۆپا سالار پشکى کوردە و لە ناو کوردیش بەر پارتی دیموکراتى کوردستان کەوتووە، لە دواى خانەنشین بوونى بابەکر زێبارى سۆپاسالارى پێشووى عێراق، کە بە بەتاڵی مابۆەوە، ئەفسەرێکەى پلە بەرزی عەرەب بە شیوێەکى کاتى لەو پۆستەدایە،
پەیوەندیمان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، بۆ پشتڕاستکردنەوەى ئەو بابەتە بەڵام وتیان جارى لە سەر ئەو بابەتە قسە ناکەین.
ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی گشتى هیزى ئاسمانى عێراق، تۆمەتی بەعسیبوونى دراوەتەپاڵ،کە سەردەمى بەعس رائیدی فرۆکەوان بووەو ژمارە 21ى ئەو لیستە 423 ناوەى تومەتبارانى ئەنفاڵ کە لە 2052007 لە لایەن دادگای باڵاى تاوانەکانەوە ناوەکەى وەک تومەت بار بڵاو کرایەوە.
…
ناوبراو دەلێت، ئەو تۆمەتانە بێ بنەمایە و هیچ ترسێکم لەوە نییە ناوەکەم بچێتە ئەنجومەنى نوێنەران و دڵنیام دەنگی پێویست بە دەست دێنم. ئەگەریش سەرکەوتوو نەبووم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ئەوا هەر لە پۆستەکەى خۆمدا دەمێنمەوە.
…
ئەنوەر حەمە ئەمین لە مانگى ئادارى 2007 بە پاڵپشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، سەرەتا کرا بە پشکنەرى گشتى لە سەرۆکایەتى ئەرکانى سوپا، دواتر لە سەرتاى مانگى شوباتى 2009 کرا بە فەرماندەى گشتى هێزى ئاسمانى عێراق و تائێستا لە پۆستە بەردەوامە، و پەیوەندى لە گەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان پچڕاوەو پەیوەندى بە پارتی دیموکراتى کوردستانەوە کردووە.
…
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران فرۆکەوان بووە و بەشدارى شەڕەکەى کردووە و لە ئیستاشدا پەیوەندییەکى پتەوى هەیە لە گەڵ ئەمریکییەکان.