نوچەنێت
شاندێکى سوپاى قودسی ئێران لە هەرێمى کوردستانە، سەردانەکەشیان پەیوەندى بە پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە هەیە.
دوێنێ یەکشەممە 6-9-2015 شاندێکى سوپای قودسی ئێران گەیشتە هەرێمى کوردستان، لە سلێمانى بە جیا لە گەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کوسرەت رەسوڵ عەلى و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە.
…
سەرچاوەێکی یەکێتى ئاشکراى کردووە، ئەو شاندە باسی دوو پرسیان کردووە، پرسی کیشەى ناخۆی یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پرسی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان.
بڕیارە شاندەکەی ئێران، لە گەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان، کۆدەبنەوە و دواتر دەچنە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە.
یەکگرتووى ئیسلانى کوردستان نایشارێتەوە کە ئێران دەتوانێ رۆڵى کاریگەریان هەبی لە چارەسەرکردنى ئەو کێشانەدا.
…
عزەت سابر ئسماعیل، ئەندام پەرلەمانى کوردستان، لە سەر لیستى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە نوچەنێتى گوت”هیچ زانیارییەکم لە سەر ئەو بابەتە نییە”.