نوچەنێت
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار پێشوازی لە نەخۆشێکی جیاواز کرد،پێشوازی نەخۆشخانەکە لە قوربانییەکی بارودۆخێکی سروشتی تایبەت بە کەش و هەواوە بووە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی کەلارەوە بۆ دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ڕایگەیاند”كاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7 ی ئه‌یلولی 2015، له گوندی كیژۆكی سنووری قه‌زای كه‌لار هه‌وره بروسكه له دوو هاولاَتی ئه‌و گونده‌ی داوه، به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی تریشیان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت ” .
ئەو کەسەی کو بە هۆی هەورە بروسکەکەوە گیانی لەدەست داوە تەمەنی کەمە،سەرچاوەکە لەو بارەیەوە ووتی”ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (ك.م) ته‌مه‌نی 16 ساڵه، ئه‌وی تریشیان كه ئێستا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت ناوی (ئیبراهیم حسێن)ه”.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە وەك سەرچاوەکە دەڵێت بەم شێوەیە بووە “ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه له سه‌ری به ئاراسته‌ی ملی بۆ خواره‌وه سوتاوه و ئێستا توێكاری بۆ ده‌كرێت “.