نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی تۆڕی پاراستنى کۆمەڵایەتی رایگەیاند:دەبێ لە هەموو بوارەکاندا چاکسازی بکەین و حکومەت ویستى جیددی هەیە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى لە هەموو بوارەکاندا.
…
رۆژى دووشەممە 7-9-2015 کۆنفرانسی تۆری پاراستنى کۆمەڵایەتى لە هەولێر لە لایەن وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیەوە بەڕێوە چوو،لە سایەى ئەم پڕۆژەیەوە ئەمڕۆ تەواوى فەرمانگەو دەزگاکانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بە دیوانى وەزارەتەوە دەبەسترێنەوە و هەموو کارەکانى ئەم وەزارەتە بە شێوێکى رێکوپێک و بەپێى دوایین سیستەمى کارپێکراوى پێشکەوتوو بەڕێوەدەچێت.
…
نێچیرڤان بارزانى گوتیشی. ئەمەش لەلایەک دەبێتە هۆی تۆکمە کردنى پاراستنى کۆمەڵایەتى و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوێکى راست و جیدییە بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لە وڵاتەکەمان.