نوچەنێت
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان بە ڕاگەیەنراوێك ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆ و دوو شەممە تا درەنگانێکی شه‌و و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2015، راگه‌یاند.
لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا هاتووە”بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو له شاری هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی باران و هه‌وره تریشه، له ناوچه شاخاویه‌كانیش لێزمه باران ده‌بێت، تائێستاش نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو 20 پله‌یه و پێشبینیش ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما له شاری هه‌ولێر به‌رزببێته‌وه بۆ 36 پله”.
هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە “بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو له شاری سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی باران و بوونی هه‌وره تریشقه، تائێستاش نزمترین پله‌ی گه‌رما كه تۆمار كراوه 16 پله‌یه و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراویش 31 پله‌یه”.
سه‌باره‌ت به شاری دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “له 24 كاتژمێری داهاتوو ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بارینی باران و بوونی هه‌وره تریشقه، نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو 21 پله‌یه و پێشبینیش ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما بۆ 31 پله به‌رزبێته‌وه”.
پلەکانی گەرمای بەم شێوەیە دیاریکردووە”بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو له شاری كه‌ركوك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران، به‌رزترین په‌لی گه‌رمای تۆماركراو 26 پله بووه و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینی كراویش 38 پله‌یه”.
لە ئامارێکدا ڕێژەی باران بارین بەم شێوەیە دیاری دەکەن “زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له مانكیشی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بووه، كه‌مترین رێژه‌ی بارانیش له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به شاری سلێمانی بووه”.