وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پشتراستی کردەوە کە هێزەکانی عێراق بۆ یەکەمین جار،بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٦ هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر بنکەکانی داعش.
پیتەر کوک،وتەبێژی پێنتاگۆن،رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە ئەم هێرشەی هێزەکانی عێراق بۆ سەر داعش بە سەرکەوتووی ئەنجام دراوە.جێنڕال انور حما امین،فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق،دوێنێ بە هەواڵدەریی فەڕەنسەی راگەیاندووە کە ئەم هێرشانە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکووم ئەنجام دراون.
ئەمریکا بڕیاری داوە کە ٣٦ فڕۆکەی ئێف١٦ بە عێراق بفرۆشێ.